سوپای تورکیا بەفڕۆکە بڵاوکڕاوەیەک بەسەر چیای زێباردا بڵاودەکاتەوە

 لە ناوچەی زێبار لە ناحیەی شێلادزێ سوپای تورکیە بڵاوکراوەیەک بە دوو زمانی تورکی و کوردی بڵاودەکاتەوە و داوا لە گەریلاکانی پەکەکە دەکات خۆیان رادەستی حکومەتی تورکیا بکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی نیسان سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکە بڵاوکراوەیەک ئاراستەی گەریلاکانی پەکەکە دەکات.

لە بڵاوکراوەکەدا کە بە هەردوو زمانی کوردی و تورکیا نووسراوە داوا لە  گەریلاکانی پەکەکە دەکرێت لەسەر بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە پەکەکە هەڵبوەشێتەوە.

لە بەشێکی پەیامە نووسراوەکەشدا روو لە گەریلاکان هاتووە"دەبێت خۆتات تەسلیم بە تورکیا بکەن و تورکیا وڵاتێکی 'میهرەبان'ە".

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سوپای تورکیا هەمان بڵاوکراوەی لە چیای ئاسۆس لە سلێمانی بڵاوکراونەتەوە.




PM:09:58:21/04/2025