تیمێكی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی چوارەوە ڕەوانەی بەغداد دەکەن و لە نزیکترین کاتیشدا داهاتی نانەوتی بۆ مانگی سێ ڕادەستی گەنجینەی فیدراڵی دەکرێت.
ئەمشەو دوشەممە ٢١ی نیسان میدیاكانی پارتی بڵاویان كردۆتەوە، وەفدێکی تەکنیکی هەرێم پاش كەمێكی تر بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون و لیستی موچەی مانگی چوار لەگەڵ خۆیان دەبەن.
ئەوەش خراوەتەڕو، بڕیارە سبەی سێشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام، وەفدەكە لیستی موچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن و چاوەروان دەکرێت لە نزیکترین کاتیشدا داهاتی نانەوتی بۆ مانگی سێ ڕادەستی گەنجینەی فیدراڵی بكرێت.