نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد کە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بۆ ئەمڕۆ بە ٣ هەزار و ٤٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٣ هەزار و ٣٢٨ دۆلار بوو. 

بەهۆی جەنگە ئابوورییەکەی ئەمریکا بەرامبەر بە جیهان و بە تایبەتیش لەگەڵ چین، ناسەقامگیری لە بازاڕەکاندا دروستبووە و مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کاریگەری نەرێنی دروستکردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٨٢٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٧٥٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٧٢٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٦٢٠) هەزار دینارە.



AM:09:38:22/04/2025