سەرەڕای هەوڵەکان بۆ بەرەوپێش بردنی پڕۆسەی ئاشتی دەستگیرکردنی لە باکوری کوردستان لە هەفتەیەکدا نزیکەی ٦٥٠ کەس بە تۆمەتی جیاواز دەستگیر کراون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای وان لە باکوری کوردستان بڵاوی کردەوە، بە فەرمانی دادواکاری گشتی پارێزگای وان و لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی هێزەکانیان لە نێوان ١٣ بۆ ٢٠ی ئەم مانگە ٦٤٣ کەس دەسگیر کراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە ٥٨ کەس لە دەستگیرکراوەکان لەلایەن دادگاوە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرابو و دوای دەستگیکرنیان رەوانە زیندان کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٥ کەس لە دەستگیرکراوەکان بە بیانوی ئەندامێکی و پاڵپشتی لە پەکەکە دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و ئەوانەی دیکەش بە تۆمەتی جیاواز لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.