ئەنەکەسە دەربارەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی نیشتمانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی نەتەوەیی کورد پێویستییەکی هەنوکەیی ئەم قۆناغەیە...
ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەشداری کۆنفڕانسی نیشتمانی کورد دەبن و دەڵێت" یەکێتی نەتەوەیی کورد پێویستییەکی هەنوکەیی ئەم قۆناغەیە".
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنەکەسەدا هاتووە" بەستنی ئەو کۆنفرانسە لەسەر داواکاریی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکهاتوە و هیوادارن ببێتە خاڵی وەرچەرخان بەرەو قۆناغێکی نوێی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کورد و پتەوکردنی متمانە لەگەڵ خەڵکدا".
ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەش کردوە، هیوادارن بەستنی ئەو کۆنفڕاسە، لێکتێگەیشتنێکی فراوانتر بۆ پەیوەندییەکی نەتەوەیی بەهێز لەگەڵ هەمو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بهێنێتە ئاراوە.
دەشڵێت"ئەم دەستکەتە بۆ هەوڵ و پشتیوانی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی بەدیهاتوە".