له‌یادی شه‌هیدکردنی کاوه گه‌رمیانی به‌رێوه ده‌چین‌و هاوڕێکانیشی هه‌فته‌یه‌کی رێزلێمانی بۆ سازده‌که‌ن.
دڵشاد ئه‌نوه‌ر هاوڕێی کاوه گه‌رمیانی‌و یه‌کێک له سه‌رپه‌رشتیارانی ساڵیاده‌که به سپی میدیای راگه‌یاند "رۆژی 2ی ئه‌م مانگه ده‌ست به چالاکیه‌کانی ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی ده‌که‌ین‌و له یه‌که‌م رۆژدا رادیۆی ده‌نگ خاڵاتێکی ئاڵتونی ده‌دات به یه‌کێک له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که رووبه‌رووی توندوتیژی بۆته‌وه به‌هۆی ئیشکه‌یه‌وه‌و دژی گه‌نده‌ڵی بووه‌و گه‌رمیانیش نییه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه".
دڵشاد ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد که رۆژی دووه‌م واتا 3ی مانگ له سلێمانی کۆمپانیای ئاوێنه خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی کاوه گه‌رمیانی دابه‌شده‌کات که به پێشبرکێیه‌و له سێ بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا ده‌به‌خشرێت.
وتیشی رۆژی 4ی مانگ له گه‌رمیان کۆمه‌ڵێک نوسه‌ر سیمینار له‌سه‌ر توندوتیژیه‌کان دژی رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و دواتر له پێنجی مانگدا ده‌چنه سه‌ر گۆڕه‌که‌ی‌و چه‌ند پێشانگایه‌ک ده‌کرێته‌وه‌و له کاتی تیرۆرکردنیشیدا له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا شه‌وی پێنجی مانگ رێوڕه‌سمێک به‌رێوه ده‌چێت‌و نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت.
کاوه گه‌رمیانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ ساڵی رابردوو (5/12) له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه تیرۆر ده‌کرێت.