بەرپرسێكی بزوتنەوەی ئیسلامی دەستگیرکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە بەبێ بڕیارى دادگا کارگێڕی مەڵبەندی چواری ڕانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی لەلایەن "هێزێکى ئۆپراسیۆنى سەر بە ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکرا". 

مەڵبەندی چواری ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ بەبێ بڕیاری دادگا و بێ هیچ ئاگادارییەکی شەخسی و حیزبی، ئەندامی کارا و دڵسۆزمان شۆڕش غەفوور، کارگێڕی مەڵبەندی چواری ڕانیە، هێزێکی ئۆپەراسیۆنی سلێمانی دەچنە سەر ماڵیان و دەستگیر دەکرێت". 

ڕاشیگەیاندووە" ئێمە لە مەڵبەندی چواری ڕانیە ئەم کارە سەركۆنە دەکەین، لەبەرئەوەی ناوبراو کەسێکی دیارە و یەکێکە لە ئەندامە کاراكان".

هەروەها لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بزووتنەوەى ئیسلامی داوا دەکات، بە زووترین کات ئەو کارگێڕى مەڵبەندەیان ئازاد بکرێت و داواى لێبوردنیش لە خۆى و لە بزووتنەوە بکرێت.

تائێستا ئاسایشی سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنی شۆڕش غەفوور بڵاونەکردووەتەوە. 



PM:08:18:23/04/2025