نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک سه‌رۆکی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان سبه‌ینێ سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه سبه‌ینێ وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشکرا بووه له‌و وه‌فده‌دا هه‌ریه‌که له ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری وزهوسامانه سروشتیهکانو رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی هاوڕێیه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌ن له سه‌ردانه‌که‌یدا.
لهلێدوانێکیشیدا بۆ خه‌ندان نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرایکردوه که سبه‌ینێ وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات.