یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ پەسەندکران ڕەوانەی سەرۆك كۆمار كرا

یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوای ١٣ ڕۆژ لە دەنگدان لەسەری لە پەرلەمانی عێراق، ڕەوانەی سەرۆك كۆمار كرا بۆ پەسەند كرد.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا بۆ پەسەندکردنی.

لە ڕۆژی ١٤ی نیسان دا پارێزگای هەڵەبجەی وەک (١٩)یەمین پارێزگای عێراق و (٤)ەم پارێزگای هەرێم لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە سەرباری دەنگی ناڕەزایی بەشێك لە سووننەكان و شیعەكان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا.




PM:03:19:27/04/2025