کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە، سبەینێ لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبارێت".
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسی باسی لەوەکردووە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات، هەندێ لەناوچەکانی دەفەری پشدەر ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرما:
هەولێر: ٣٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٥ پلەی سیلیزی