ئەمڕۆ نرخی زێڕ لەبازارەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی تۆمار کرد و پسپۆرانی ئابووریش هۆکارەکەی بۆکەمبوونەوەی گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەگەڕێننەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد و یەک ئۆنسەی زێڕ بە سێ هەزار و ٢٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو یەک ئۆنسەی زێر بە سێ هەزار و ٣١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا بەمەش لە ماوەی ڕۆژێکدا ٣٥ دۆلار لە بەهاکەی کەمی کردوە.
بەپێی شارەزایانیش، هێوربونەوەی گرژییە بازرگانییەکان لەنێوان ئەمریکا و چین، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ و هەروەها تێگەیشتنی بازاڕە داراییەکانیش لە کاردانەوەکانی سەپاندنی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی زێڕە.