محەمەد شیاع سودانی وەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم.
بە گوێرەی میدیای یەکێتی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی نیسان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بریاری بە تەیف سامی وەزیری دارایی دا کە مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ٢٢ی نیسان بلاویکردەوە ، کە لیستی موچەی مانگی (نیسان)یان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردوە و بڕی (٤٨ ملیار و ٢٠٥ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار دینار)ـی بەشێوەی کاش خستراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئەوەش وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی (ئازار).