وەزارەتی تەندروستی ناوی لە کتێبی گینسدا تۆماردەکرێت

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتییانی هەرێم وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی هۆشیاری تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینسەوە". 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی نیسان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ڕایگەیاند" لە پای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ناوی لە کتێبی گینسدا بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرا، بەڵام لە کاتی خۆیدا راماننەگەیاندبوو". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی هۆشیاری تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینسەوە. 

لای خۆیەوە جەمیلە ڕابی نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ڕایگەیاند" لە نزیکەوە چاودێری دۆخی تەندروستی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکەین".

دەشڵێت" هەماهەنگیمان هەیە لەسەر هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە هەبێت بۆ هاوڵاتییان".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی جددی ناوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دواتر پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی.

جەمیلە ڕەعبی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی زۆرترین دڵخۆشکەرە ئاستی بەرزی هۆشیاری تەندروستییە لای هاوڵاتییانی هەرێم، هەر بۆیە ڕێکخراوەکەیان پاڵپشتی هەوڵەکانیان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک یەکێک لە کۆمەڵگە هۆشیارەکانی تەندروستی چووەتە ناو کتێبی گینسەوە.



PM:01:17:30/04/2025