پاسەوانێکی سەعدی ئەحمەد پیرە کوژرا

پاسەوانێکی سەعدی ئەحمەد پیرە کە لە شەڕێکی خوبەخۆ دا بریندارکرابو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی(سپی) ڕۆژێک پیش دیداری یەکێتی لە ٢٣ی نیسان چەند پاسەوانێکی سەعدی ئەحمەد پیرە لەناو خۆیاندا بەشەڕهاتن و یەکێک لە پاسەوانەکان کە خوشکەزای سەعدی ئەحمەد پیرەیە دەسترێژی گولەی لە  ئامۆزایەکی خۆی کە ئەویش پاسەوان بووە کردووە و  برینداری کردووە کە دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

(سپی) زانیویەتی هۆکاری بەشدارنەبوونی سەعدی ئەحمەد پیرە لە دیداری یەکێتیدا کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو بۆ برینداربوونی خوشکەزاکەی دەگەڕێتەوە.




PM:10:26:01/05/2025