کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوەباران و بارانی مامناوەند زۆرە.
ئەمشەو پێنجشەممە ١ی ئایار ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لە ئێستادا ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێم لە باشور و رۆژئاواوە بە بەرەیەک لەھەوری کەڵەکەبوو پۆشراوە کەبەشێک لە ھەورانە بارانێکی کەم تا مامناوەندیان ھەیە لەگەڵ بوونی بروسکە و با خۆڵێکی کەم لەماوەی نزیکی داھاتوو ئەگاتە سنوری پارێزگای کەرکوک و لە کاتەکانی درەنگدا ناوچەکانی باکوری ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەگرێتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم ئاشکراشیکردووە کە سبەی هەینی کەشی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت بەهۆی ناسەقامگیری بەرگی هەوای ناوچەکە پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەل ژمارەیەکی بەرچاو لەبروسکە کەلە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەب, وەهەروەها رەشەبای بەهێزو کەلە ناوچەکانی باشووری هەڕێم توزو خۆڵیشی لەگەل دەبێت.