بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئایار ٢٠٢٥، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی تۆمارکرد.
پەیامنێری (سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٤ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ١٢ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٩٢ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٨١٨ لیرەی تورکیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١ هەزار و ٩٠٤ دینار.