پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و تاوەباران دەبارێت

کەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، تاوەباران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

باسی لەوەشکردووە پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەشڵێت" سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٣٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٦ پلەی سیلیزی



AM:11:43:03/05/2025