ئەمڕۆ ١٥ ساڵ بەسەر "تیرۆرکردنی" شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت و هەر هەر ئەمڕۆش، کاتژمێر چواری ئێوارە مەراسیمێک بەم بۆنەوە لە گوندی گردعازەبان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ ساڵ بەسەر "تیرۆرکردنی" شەهید ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت بەکر عوسمانی برای ڕایگەیاند" ماوەی پانزە ساڵە دەسەڵاتی کوردی، هەمو هەوڵێکی داوە بۆ چەواشەکاری و شاردنەوەی ڕاستیەکان."
بەکر عوسمان داواشی کردوە، یادی سەردەشت عوسمان، بانگەوازێک و هاندان بێت بۆ ئەوەی بەردەوامی بە خەبات و هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی ماف و دادپەروەریەکان و ئازادیەکان.
هەر ئەمڕۆش، کاتژمێر چواری ئێوارە مەراسیمی پانزەهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە گوندی گردعازەبان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی چواری ئایاری ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن هێزێکی تایبەت لەبەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆ سەڵاحەدین لە هەولێر سەردەشت عوسمان دەڕفێندرێت لە پاش ئەشکەنجەدانی و دوای ڕۆژێک تەرمەکەی لە شاری موسڵ دەدرۆزرێتەوە.