کەشناسێک: ئەمشەو ئەگەری بارینی تەرزە و هەورە بروسکە هەیە

کەشناسێکی دیاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێک تەرزە و باران و هەورە بروسکە دەبێت". 

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی، کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" لە ئەنجامی چالاکبوونی بای باشووری رۆژئاوا بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکەوە، ئێستا خۆڵبارینێکی ناوەند بۆ چڕ لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوك و دیالە و باشووری نەینەوا دروستبووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەو تۆز و خۆڵە لە ڕێگەی ئەو ئاڕاستە بایە بەشێوەی ناوەند ناوچەکانی پارێزگای سڵێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە و درەنگانی شەو لاواز دەبێت و کۆتایی بە خۆڵبارینەکە دێت، کاتەکانی ئێوارەش تا نیوەشەو، ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێک تەرزە و باران و هەورە بروسکە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران چالاکتر دەبێت، بە لاوازییش لە ناوچەکانی پاڕێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین ئەگەری هەیە. 



PM:08:03:05/05/2025