کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەوادا کەمتر دەبێت و خێرایی باش کەمدەبێتەوە و لەبارەی کەشی سبەیشەوە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە،" ئەمڕۆ (سێشەممە ٦ی ئایار) کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ کەمتر دەبێت و رەشەبا کۆتایی دێت.
لەبارەی کەشی سبەیەوە، کەشناسی دەڵێت" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە و هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت".
هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق، دەڵێت لە رۆژانی داهاتوودا تۆزێکی کەم لە هەوادا بوونی دەبێت و رۆژی پێنجشەممەوە، کەش نیمچە هەور دەبێت و رۆژی هەینیش هەورە و لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات تۆز وخۆڵ بەرزدەبێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بە هۆی خۆڵبارینی ڕۆژانی ڕابردوو ٣٠٩ هاونیشتمانی لە هەولێر، کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجە و چەمچەماڵ، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.