کەشناسی عێراق وادەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستەی کەشناسی عێراق ڕەوشی کەش و هەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە کە پێشبینیدەکات لە سبەینی هەینی یەوە پلەکانی گەرما بەرزبنەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ بۆ هەور دەبێت، و ئاراستەی با بەرەو باکوری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ڕۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکوور، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە رۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.

کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا، با لە باکوری ڕۆژئاوا لاواز بۆ مامناوەند دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، بەڵام لە ناوچەکانی  باشوور خێراتر دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتردەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمان تا ڕادەیەک هەور دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور ساماڵ دەبێت.



PM:04:48:08/05/2025