کۆنگرەی ١٢یەمینی پەکەکە کاردانەوەی میدیا جیهانی و ئەوروپییەکانی لێکەوتەوە و کۆنگرەکە بە سەرکەوتوو وەسف دەکەن و دەڵێن" گۆڕانکاریی بەڕێوەیە و هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو چارەسەرێکی ئاشتیانەی پرسی کورد لە تورکیا".
ئاژانسی ڕۆیتەرز دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی پەکەکە بە بڕیاری مێژوویی وەسف دەکات و پێیوایە، کە وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەرەکەیان عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی دەدەنەوە، کە بە (بانگەوازی سەدە) ناوی هێناوە.
هەر لەو چوارچێوەدا، ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس، باسی لەوە کردوە، کۆنگرەکە لە ساتێکی گرنگدا بەستراوە، ئاماژەی بەوەش کردوە، سەرەڕای نەبوونی ڕاگەیاندنێکی ڕوون سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەیان، بەڵام ئەو پەیامانەی کە بڵاوکراونەتەوە، ئاماژەن بۆ گۆڕانکاری.
هەروەها ڕادیۆی فەرەنسا ئینتەرناشناڵ، کۆنگرەکەی بە پێشهاتێکی بێوێنە لە مێژووی پارتەکەدا وەسف کرد و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەموو چاوەکان لەسەر ئەو ڕاگەیاندنە پێشبینیکراوەیە کە دەتوانێت داهاتووی ململانێکان لە ناوچەکەدا دیاری بکات.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەوروپی وەک بی بی سی، دۆیچەڤێلە، کوریەر ئینتەرناشناڵ و ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕاپۆرتی بەرفراوانیان لەسەر کۆنگرەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کردوە، کە کات و ناوەڕۆکەکەی ڕەنگدانەوەی قۆناغێکی گرنگە لە نێوان خەباتی چەکداری و بژاردەی سیاسیدا...