ناوی ئەو شوێن و لیوایانە بڵاوکرایەوە کە فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رەزامەندی پێدانی زەوی بۆ ٩٥٧٩ ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە". 

وەزارەتەکە داواش لە هێز و یەکەکان دەکات پەلە بکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆڕمەکانیان و ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتەکەیان. 

دەقی راگەیەندراوەکە:

دوا بەدوای گەرانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی  وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ(٩٥٧٩) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.

- ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران١٣١ کەس.

- لیوای ٢ی پیادە ٧٠٨  کەس.

- لیوای ٤ی پیادە ١٤٠٠  کەس.

- لیوای ٧ی پیادە ١٦٧٢ کەس.

- لیوای ١١ی پیادە ١٦١٧ کەس.

- لیوای ١٢ی پیادە ١٦٢٢ کەس.

- لیوای ١٧ی پیادە ١٠١٩ کەس.

- لیوای ١٨ی پیادە ١٤١٠ کەس.

کۆی گشتی (٩٥٧٩) کەس لەم وەجبەیە سودمەند دەبن و پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.



PM:11:08:10/05/2025