پلەکانی کانی گەرما نزم دەبنەوە و تۆزوخۆڵ دەبارێت

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨  کاتژمێری داهاتووبڵاوکردەوە و پلکانی گەرما نزم دەبنەوە  و لە هەندێک ناوچە تاوەباران و زیادبوونی خێرایی با هەیە کە هەندێ کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی لەگەڵدا دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت  و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاشکراشی دەکات کە سبەی دوو شەممە کەشی نیمچە هەور دەبێت بەگشتی ، لە ئەنجامی دروست بوونی ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەری تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت ، لەگەڵ ئەم ناجێگیریە لەکەشدا ئەگەری زیادبوونی خێرایی با هەیە کە هەندێ کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی لەگەڵدا دەبێت ، ئەگەری باران بارین لە سەر سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی زیاتر دەبێت . 

ئاماژەی بەوەداوە کە پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە ( ٢ – ٥ ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی 

کەرکوک : ٣٤ پلەی سیلیزی 

زاخۆ : ٣١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی




AM:11:03:11/05/2025