بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ژنێک بریندارکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥ لە سنوورى قەزای ئاکرێ بەهۆی شەڕ نێوان دوو بنەماڵە ژنێک بریندارکرا.
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە گوندى ساڵەیی سنوورى ئاکرێ لە نێوان دوو بنەماڵەدا بووە کە کەسوکارى یەکدی بوون، لە ئەنجامى تەقەکردنی نێوان هەردوولادا ژنێک لە بنەماڵەیەکیان بریندارکراوە. 

هەروەها پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی سنووری قەزای ئاکرێ ڕووداوەکە کۆنتڕۆڵکراوە کە هۆکاری شەرەکەش بۆ کێشەیەکی کومەڵایەتی دەگەڕێتەوە و پێشتریش ڕووداوی لەم شێوەیە لە نێوان هەردوولادا دروستبووە. 



PM:09:40:11/05/2025