عەلی حەمەساڵح رەخنە لە یەكگرتوو و كۆمەڵ دەگرێت
عەلی حەمەساڵح
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری لیستی گۆڕان دەڵێت: ئەو هاوسۆزییەی من هەمبوو بۆ ئەم دوو پارتە ئیسلامییە، (یەكگرتوو كۆمەڵ) لەجێی خۆیدا نەبوو.
لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ئەو پەرلەمانتارە دەنوسێت: بەهۆی بێ هەڵوێستی ئەو دوو حزبە ئیسلامییەوە شەش مانگە یەكێتی حوكمی ١٠٠٪ سلێمانی دەكات.
دەقی نووسینەكە:
ئەوەی كۆمەڵ و یەكگرتوو پێشكەش یەكێتییان كرد
عەلی حمە ساڵح
ئەوە هاوسۆزیەی من هەمبوو بۆ ئەم دوو پارتە ئیسلامیە لە جێی خۆیدا نەبوو.
سەرەتا داوای كۆمەڵێك پۆستیانكرد لە سلیمانی گۆڕان ڕازی بوو، دواتر وتیان دوو ساڵ بە دوو ساڵ گۆڕان ڕاز بوو، بەڵام لە هەموو قسەو بەڵێنانەكان پاشگەزبوونەوە.
تەنانەت نەیانتوانی بەئەركی دینی خۆیان هەڵسن و موسوڵمانێكی مولتەزیمی وەك د.هەڤاڵ دیاری بكەن. كۆمەڵ و یەكگرتوو گەورەترین خزمەتیان كرد بە یەكێتی من نازانم ئەمە ڕیكەوتنێكی نهێنی بوو یان نا؟
بەهۆی بێ هەڵوێستیان شەش مانگە یەكێتی حوكمی ١٠٠٪ سلێمانی دەكات، كاكە ئێوە بێلایەن نەبوون بێلایەنی ئەو كاتە دەبوو كە گۆڕان و یەكێتی وەك یەك لە حوكمدابن نەك یەكیان حاكمی موتڵەق و ئەوەكەش هیچ.
یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی وتیان با گۆڕان و یەكیتی خۆیان ڕیكبكەون ئێمە پشتیوانی كەس ناكەین، ئەمەش یەكێكی دیكە بوو لە دیارییەكان، چونكە یەكێتی یان ویستی نەبوو بۆ ڕێككەوتن یان دەیوست مەرجەكانی خۆی بسەپێنێ ، چونكە نەگەیشتن بەڕێككەوتن
خزمەتی یەكێتی دەكرد بەو پێیەی حاكمی موتڵەقە، یەكێتیش دڵنیا بوو گۆڕان لەبەر ئەم دۆخە فشاری قورس ناكات بۆیە بێمنەت بوون.
گۆڕان دەبوو یان فشاری گەورە بكات لەسەر شەقام یان نەرمی بنوێنێ.
بۆیە یەكگرتوو و كۆمەڵ گەورەترین دیاریان پێشكەش یەكێتی كردو ئەم دیاریەش دژی ئیرادەی خەڵكی سلێمانی و عەدالەتە.
بەمەش لە هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتیە بۆ دونیاو قیامەت سەركەوتوو نەبون !
AM:08:28:01/12/2014