بەرپرسێکی سەربازی تورکیا لە هەرێم گیانی لەدەستدا

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆنگرەی ١٢هەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی، وەزارەتی بەرگری تورکیا هەواڵی گیان لەدەستدانی بەرپرسێکی سەربازی وڵاتەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم ڕاگەیاند. 

وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" مەسعود کراداغ بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەرپرسە سەربازییە لە کاتی جموجۆڵدا بەر هەورە بروسکە کەوتووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. 

سەرەڕای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی سنووری گوندی مژێی لە بناری چیای گارە لە سنووری قەزای ئامێدی کرد. 



PM:01:04:14/05/2025