ئاسایشی راپەرین: دەستبەسەر ١٢ کیلۆگرام کریستاڵ گیرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت، و دەشڵێت"دەست بەسەر ١٢ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دا گیراوە".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین رایگەیاند کە لەدووچالاکیدا، (٣) بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردوە  و دەستی بەسەر بڕی ( ١٢ ) کیلۆ گرام کریستاڵ دا گرتووە.

ئاسایشی راپەرین روونیشی دەکاتەوە" لە ڕۆژانی ٧ و ٨ ی ئایاری ٢٠٢٥  دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ڕێگری لەگواستنەوەی بڕی( ١٢ ) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ بکەن کە بازرگانان بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەکە بگوازنەوە بۆ شارەکانی هەرێم".

ئاسایشی راپەرین ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە"لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٦ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە."




PM:10:31:14/05/2025