ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستەی کەشناسی عێراق ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە کە پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، هەروەها بای باکوری ڕۆژئاوا بە خێراییەکی مامناوەند لە ڕۆژدا لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆ و خۆڵ، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات بەرزدەبێتەوە".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بۆ ڕۆژی شەممە ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها بای باکووری ڕۆژئاوا خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، لە ڕۆژدا چالاک دەبێت لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور و کەمێکیش لە ناوچەکانی باشوور بەرزدەبێتەوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی عێراق، بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها بای باکوور لە ڕۆژئاوا خێراییەکەی مامناوەند دەبێت و لە ڕۆژدا لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئاسمان بۆ ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، ئاراستەی با لە باکووری ڕۆژئاوا لە ڕۆژدا چالاک دەبێت لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور کە دەبێتە هۆی زریانی تۆزاوی و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشووریش هاوشێوەی رۆژانی پێشوودەبن.