لە هەولێر بە هۆی کەوتنە ناو خەزانی نەوت و بەنزین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دوان لەوان کارمەندی بەرگری شارستانین.
بە گوێرەی زانیاریەکان، كاتژمێر ٤:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ، لەپاڵاوگەیی کۆچەر لە ناحیەی شەمامکی سەر بە پارێزگایی هەولێر، سێ کەس بەهۆیی کەوتنە نێو خەزانی نەوت و بەنزین گیانیان لەدەستدا، کە دوانیان کارمەندی بەرگری شارستانین.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوای کەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەکە، بەرگری شارستانی لێی ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، تیمێک لە بەرگری شارستانی چوونەتە ناو پاڵاوگەکە.
لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگارەکە دوو کارمەندەکەی بەرگری شارستانی کەوتونەتە نێو خەزانی نەوت و بەنزینەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.