کەشناسی عێراق وادەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

دەستەی کەشناسی عێراق ڕەوشی کەشوهەوای بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە کە تێیدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات. 

کەشناسی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها بای باکوور لە ڕۆژئاوا خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەوێ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها با لە  باکووری ڕۆژئاوا لە ڕۆژدا چالاک دەبێت لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور کە دەبێتە هۆی زریانی تۆزاوی و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشووریش هاوشێوەی رۆژانی پێشوودەبن.



AM:12:01:18/05/2025