سه‌رکرده‌یه‌کی باڵه ناڕازیه‌که‌ی یه‌کگرتوو ئاشکرایده‌کات که ئه‌گه‌ری زۆره گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو نه‌گه‌نه رێکه‌وتن ئه‌وا ده‌چنه ناو کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه.
دیندار دۆسکی، دامه‌زرێنه‌ری یه‌کگرتوو سه‌رکرده‌ی دیاری باڵه نارازیهکه له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ که له دهۆک بڵاوده‌کرێته‌وه ئاشکرایده‌کات که ئه‌گه‌ری زۆره که بچنه ناو کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ئه‌ندامی سه‌رکرایه‌تی ئه‌و حیزبه ده‌ڵێت گه‌ر کێشه‌کانی بادینانیش چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌وا کێشه‌ی دیکه زۆره که له‌ناو یه‌کگرتوودا ده‌مێنێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا ئه‌مینداری پێشووی یه‌کگرتوو، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی باڵه نارازیه‌که‌ی بادینان کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له ناو خۆی یه‌کگرتوودا.