بە وتەی وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەم هەفتەیەدا دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ٥ رەوانەی بەغدا دەکات.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند" ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارە، وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی چواری ڕەوانەی بەغداد کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەشێوەی پەیڕۆڵ ئامادەدەکات و ڕەوانەی بەغدادی دەکات.
سەمیر هەورامی جەختیشیکردەوە، گفتوگۆمان کردووە بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت، بۆیە ئەگەری هەیە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت، ئەگەریشی هەیە دوابکەوێت.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد و بڕیارە ئەمڕۆ بە دابەشکردنی مووچەی ١١ وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و سەرۆکایەتییەکان کۆتایی بە خشتەی دابەشکردنی مووچە بهێنێت