"لەگەڵ پارتی بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەین"

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت" رێككەوتووین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەریەكە و بە لیستی خۆی بەشدار بێت". 

قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەگەڵ كاك هۆشیار زێباری باسی ئەوەمان كردووە لەم هەفتەیە كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی ئەنجام بدەین، تاوەكو نزیكتر بكەونەوە لە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان". 

وتیشی" پرۆژەی ڕووناکی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابیندەکات و هاوڵاتییان سوودمەند دەبن، ئەو رەخنانەشی دەگیرێت بۆئەوەیە کە هاوڵاتی تەنها ئەو پارەیە ئەژمار دەکات کە دەیدات بە حکومەت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان بۆ ئەوەن چینی کەم دەرامەت بەتەواوی سوودمەندبێت و لە بەرژەوەندی ئەوان دەبێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاڵەبانی وتی" رێككەوتووین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەك لیستمان نەبێت و هەریەكە و بە لیستی خۆی بەشدار بێت، تەنانەت لە كەركوكیش". 

لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە


PM:07:39:18/05/2025