لەمەو دوا هەر ماتۆڕسوارێک لە هەرێمی کوردستان پێشێلکاری بکات سزای دارایی و دادگاییکردن چاوەڕوانییەتی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رۆژی ١٩ ی ئایار لە راگەیاندنێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەگەر هەر ماتۆڕسوارێک رێنوماییەکان جێبەجێنەکەن ئەوە سزای دارای دەکرێن و دەدرێنە دادگا بەم شێوەیە:
- هەر ماتۆڕسوارێك بە دەنگی گزۆز هاوڵاتیان هەراسان بکات، دەدرێتە دادگاو ماتۆڕەكەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
- هەر ماتۆڕسوارێک لە ترافیکلایتەکان نەوەستێت سزای دارایی دەدرێت.
- هەر ماتۆڕسوارێک کڵاو و سەرئەژنۆ و مەچەکپارێز بەکارنەهێنێت سزای دارایی دەدرێت.
- ماتۆڕسوارێك سەرکێشی و نمایش بکات دەدرێنە دادگاو ماتۆڕەكەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
-ئەگەر ماتۆڕەکە لۆگۆی کۆمپانیاکانی دیلیڤەری پێوەبێت، لیستی سزاكە مانگانە بۆ کۆمپانیاکە دەنێردرێت.