پسپۆرێکی بواری کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، سبەی پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی کەم نزمدەبنەوە، لە کۆتای ھەفتە شەپۆلی گەرماکە زیاتر ئەبێت.
ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە نووسینێکدا دەڵێت " ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە کە بۆ ئەم کاتەی ساڵ بەرێژەیەکی زۆر پلەی گەرمی لە سەروو ئاستی ئاسایی تۆمارکراوە".
" لە سبەی سێشەمەوە ٢٠ ی ئایار لە ئەنجامی چالاکبوونی بای باکوری رۆژئاوا کە لە دەریای ناوەراستەوە دێت پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمدەبێتەوە و ئەگەری خۆلبارینێکی کەمیش ئەبێت لە ناوچەکانی باشوری ھەرێم"( ئاراس جەبار وا پێشبینی دەکات ).
لەبارەی بەردەوامی ئەم شەپۆلە، ئاراس جەبار دەڵێت" کاریگەری ئەو ھەوایە بەلاوازی لەسەر ناوچەکانمان تا دوو سبەی چوارشەمە بەردەوامی ئەبێت و لە رۆژی پێنجشەمەوە ٢٢ ی ئایار جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی ئەبێت".