سلێمانی.. ئەو کەسانەی جامی ئۆتۆمبیلەکانیان دەشکاند دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بە تۆمەتی دزیکردن و شکاندی جامی ئۆتۆمبێل سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردوە.

لە راگەیاندنێکدا کە رۆژی ١٩ ی ئایار پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە " لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە جامی حەوت ئوتۆمبێلیان شکاندوەو پارەیان لەناو ئوتۆمبێلەکان دزیوە".

هاتووشە " لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (ر، ر، غ - س، ه، ع - د، ب، ع) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

ماوەیەکە لە چەند شوێنێکی سلێمانی جامی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان دەشکێنرا، ئەمڕۆ ئەو پۆلیس رایگەیاند؛ تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.




PM:11:57:19/05/2025