هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" له سنوری ناحیه‌ی مه‌یدان، به‌هۆی ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆوه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا هه‌ردووكیان بران".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گوندی دێ سوتكی سنوری ناحیه‌ی مه‌یدان به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری پێكدادان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه هه‌ردووكیان بران و خوێندكارن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕووداوه‌كه له نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهه‌ڵگر ڕینۆ، ڕوویداوه به كاریگه‌ری ڕووداوه‌كه به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كه سوتاوه، تیمی هاتوچۆ گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕوداوه‌كه.