جه‌مال كۆچه‌ر: پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی رایگەیاند" پێش جه‌ژنی قوربان، مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".

وتیشی‌ "حكومه‌تی عێراق تاوه‌كو ٢٥ی مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی خۆی دابه‌ش ده‌كات، دواتر ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌ ده‌كات".

باسی لەوەشکرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت له‌ چوارچێوه‌ی خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ یاسای بودجه‌دا، نه‌ك مووچه‌".

جەمال کۆچەر ئاشکراسی کرد كه‌ "دوای ته‌واوبوونی وردبینی و رێكاره‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات و مووچه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".




AM:12:03:21/05/2025