"گرێبەستەکانی هەولێر و واشنتۆن به‌شێكه‌ له‌ فراوانبوونى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییەکانمان"

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێم‌ و كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" به‌شێكه‌ له‌ فراوانبونى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانى هه‌ولێر و واشنتۆن".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە" پەیوەندی بازرگانی نێوان ئەمریکا و هەرێم بەو ڕێککەوتنە فراوانتر دەبێت‌ و بە واژووکردنی گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان‌ و فراوانبوونی پەیوەندی بازرگانی نێوانمان خۆشحاڵین".
 
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە هاوبەشییانە بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق بەهێزتر دەکات، سود بە هەردوولا دەگەیه‌نێت.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە بەبێ ئاگاداری بەغداد، مەسرور بارزانی سەرپەرشتی‌ و چاودێری ڕێوڕەسمی واژووکردنی دوو ڕێککەوتننامەی لە بواری وزەدا کرد، بەڵام دوێنێ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ دوو گرێبەستەکەی هەرێمی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان بە "نایاسایی و پوچەڵ" ناوبرد و واژووکردنی هەردوو گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە. 



AM:08:21:21/05/2025