ئیسلامیەکان:وابڕیاربوو لەحساباتدا زیرەك بێت، بەڵام لەتەحلیلاتدا لاوازە

پاش ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ره‌خنه‌ی توندی له‌ یه‌کگرتوو ‌و کۆمه‌ڵ گرت، سه‌رۆکی فرکسیۆنی خزمه‌ت به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌‌و ده‌ڵێت " عەلی حەمە ساڵح لەتەحلیلاتدا لاوازە".

مەهدی مەحمود، سەرۆكی فراكسیۆنی خزمەت لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری کوردیوی حیزبه‌که‌ ده‌ڵێت " عەلی حەمە ساڵح وابڕیاربوو لەحساباتدا زیرەك بێت، بەڵام لەتەحلیلاتدا لاوازە و باش دەزانێت ئێمە ئەگەر پشتیوانی یەكێتیمان بكردایە بە چوار كورسی لەگەڵ 13 كورسی یەكێتی دەمانتوانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی پێك بێنین و كۆمەڵێك پۆستی باشیشمان وەردەگرت زیاتر لەوەی لەحكومەتی بنكە فراواندا وەری دەگرین، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەكرد لەپێناو بەشداری پێكردنی گۆڕان ولایەنەكانی تریش".

ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " پێویستە عەلی حەمە ساڵح ئەوە بزانێت كە لەهیچ كۆبوونەوەیەكی نێوان یەكێتی و گۆڕاندا لیستی خزمەت بەشداری پێ نەكراوە و بانگ نەكراوین، لەكاتێكدا هەموو لایەنەكان دەزانن لیستی خزمەت چی رۆڵێكی گەورەی بینی لەنێوەندگیری نێوان گۆڕان و یەكێتی".

له‌لێدوانێکی دیکه‌شیدا مه‌هدی مه‌حمود رایگه‌یاندوه‌ " " بە ئیستحقاقی خۆمان پۆستمان دەوێت، نەک ئەوەی ماوەتەوە وەریبگرین ".


PM:03:03:01/12/2014