وەزارتی تەندروستیی هەرێم هەڵمەتێکی لە دژی نەخۆشی ئەیدز و ئاوڵەی مەیموون دەستپێکردووە و گەنجان هۆشیار دەکاتەوە، دەشڵێت"هەڵماتەکە تا ٢٨ی مانگ بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئایار وەزارتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە" هاووڵاتییان هۆشیار دەكرێنەوە و تیشک دەخرێتە سەر ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەو دوو ڤایرۆسە و ئامرازەکانی خۆپاراستن و هاندانی خۆبەخشانە بۆ خۆپشکنین".
بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتەکە ماوەی هەفتەیەکە بەناوی "هۆشیاری و پەروەردەی لەسەر ڤایرۆسی ئەیدز و ئاوڵەی مەیموون” دەستیپێکردووە و تا ٢٨ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هاوکاری هەرێم دەکات لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و فاملی مۆڵ، لە کاتژمێر ٥ تا ٨ی ئێوارەیە