سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌کۆبوونه‌وه‌و دیداره‌کانیان له به‌غدا گه‌شبینه، وته‌بێژی حکومه‌تیش ده‌ڵێت"هێشتا هیچ ڕێكکه‌وتنێکی کۆنکرێتی نه‌کراوه".
ئێوارەی ئەمڕۆ 1 کانونی یه‌که‌م، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، له‌به‌غدا لەگەڵ عەمار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق دیدارێكیان ئەنجامدا.
نێچیرڤان بارزانی له‌و دیداره‌دا وتی" شاندی هەرێمی كوردستان بە نیازی چارەسەركردنی كێشەكان لە بەغدایە و دەیەوێ چارەسەرێكی عێراقییانە بۆ كێشەكان هەبێت". وتیشی " بەو كەشە ئەرێنییەی لە بەغدا هەیە، خۆشحاڵە و هیوا دەخوازێ، بگەنە چارەسەرێكی واقعییانە بۆ تەواوی كێشەكان".
له‌لایه‌کی تره‌وه وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(سه‌فین دزه‌یی) به‌ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی ڕایگەیاند " هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی نه‌كراوه، ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانه فه‌رمییه‌كان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و دۆسێ هه‌ڵواسراوه‌كان دەست پێدەکەن و دواتریش بە فەرمی بەرەنجامەکەی بڵاو دەکەنەوە".
دزه‌یی وتیشی "هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی نه‌كراوه و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانه فه‌رمییه‌كان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و دۆسێ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان ههردوول".