بەپەلە.. هەرێم‌و بەغدا رێكەوتن

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی ناوەندیی عێراق پاش سێ رۆژ كۆبوونەوە ئەمرۆ لەسەر پرسی بودجە‌و نەوت رێكەوتن.

بەپێی زانیارییەكان بەغدا رازی بووە 17%ـی بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت لە بەرامبەریشدا هەولێر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان و 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووكیش رادەستی بەغدا بكات.

سەرەتای ئەم هەفتە شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغداو هەمان رۆژ لەگەڵ عەبادی كۆبوونەوە. لەماوەی سێ رۆژدا ئەو دوو شاندە چوار كۆبوونەوەیان ئەنجامدا، چونكە پێشتریش ئەندامانی شاندی هەردوولا رایانگەیاندبوو كێشەكان چارەسەر دەبن، بەڵام بە دانیشتنێك و دووان نا.




AM:11:12:02/12/2014