شەوی رابردوو هێزێکی ئەمنی دەمامکدار دەچنە سەر ماڵی گەنجێکی کریستیانی سەر بە حزبی شیوعی تا دەستگیری بکەن، لەبەرئەوەی لەسەر کەموکوڕییەکانی عەینکاوە رەخنە لە پارتی و دەستێوەردانەکانی لە قەزاکە گرتووە.
شەوی رابردوو هێزێکی ئەمنی دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵی گەنجێکی عەینکاوە بەناوی مەروان عەدنانەوە، لەبەر ئەوەی ئەو گەنجە لە چاوپێکەوتنێکدا کە ماڵپەڕ و سۆسیال میدیای بوار ئەنجامی داوە دەڵێت" پارتی سەرچاوەی کێشەکانە، موڵکی قەزاکە دراوە بەپرۆژەو شارەکەش پەرواێزخراوەو نە نەخۆشخانە و نە زانکۆی تێدایە و چەندان مەلها لە شارەکەدا دروستکراوە".
مەروان عەدنان لەو دەمەدا لە ماڵەوە نەبووەو دەستگیر نەکراوە.
دەقی قسەکانی مەروان عەدنان کە بۆ ئەو میدیایە قسەیکردووە:
- پارتی دەیەوێت ئەو رەسەنایەتیە جوانەی عەینکاوە هەیەتی، بیشێوێنێت.
- پارتی کاری لەسەر ئەوە کردووە کە ناوی عەینکاوە بشکێنێت لەبەرچاوی خەڵکی کوردستان.
- ناوچەی پارتی عەینکاوە هۆکارێکی سەرەکی کێشەکانی ناوچەی عەینکاوەن.
- کێشەکانی عەینکاوە بۆ پێش دوو ساڵ دەگەڕێتەوە
- کێشەکان هەوڵی دەسەڵاتە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەینکاوە.
- هەوڵی دەسەڵاتە بۆ بەلاڕێبردنی کەلتور و فیکر و رۆشنبیری گەنجانی عەینکاوە و نەمانیان.
- کێشەکان داگیرکردنی زەوی عەینکاوەیە، بۆ نموونە پرۆژەی ئاران تاوەرز کە پرۆژەیەکە حکومەت تەرخانکرابوو بۆ دابینکردنی ئاوی عەینکاوە کە کەم ئاوی گەورەترین کێشەی خەڵکی عەینکاوەیە، پرۆژەکەیان کرد بە شوقە داویانە بە بەرپرسێک، بە چی یاسایەک پرۆژەیەکی حکومی دەدرێت بە پرۆژەیەکی کەرتی تایبەت.
- بۆ نموونە پرۆژەی بابلیۆن زەوی کشتوکاڵی خەڵکی جوتیاری عەینکاوە بوو، بەزۆرە ملێ لە خەڵکیان سەند و یەک دینار قەرەبووی خەڵکیان نەکردبووە.
- دانانی مەلهاو بار لە ناو جەرگەی شار کێشەیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی عەینکاوەو هەولێریش.
- پارتی دەیەوێت رەسەنایەتی هەولێریش تێکبدات.
- پارتی دەست لە کاروو باری کەنیسەش وەردەدات، ئێستا کەنیسە خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆی نییە.
- عەینکاوە قەزایە نە خاوەنی زانکۆی خۆیەتی، نە خاوەنی نەخۆشخانە. هاتن وتیان نەخۆشخانە دروستدەکەین دوو نهۆمیان دروستکرا، دواتر درا بە کەرتی تایبەت و ئێستا پرۆژەی گەورەی تیا کراوە.
- هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە عەینکاوە نەکراوە، بگرە شەقامەکانیشی کارەساتە.
- پارتی هاتووە کوتلەیەکی دروستکردووە ئەسڵەن خەڵکی عەینکاوە نین، سێ چارەکی ئەو حیزبەیان بەگلادیش و سورین.