مەکتبەی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر تا پێش جەژنی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم ڕەوانە نەکرێت، هەڵوێستی جدیمان دەبێت".
مهكتهبی سیاسی پارتی، دواینیوەڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه" ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نوسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئهو بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە 2ی حوزهیرانی ٢٠٢٥ دهخرێته بهر باس و بڕیار وەرگرتن.
مهكتهبی سیاسی پارتی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دهدات و دەڵێت" ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جددیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین".