خانەوادەی ڕێبەر زیندانیکراوی پەکەکە و زیندانییانی دیکەی ئیمرالی، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواكارییەكی نوێیان پێشكەش بە داواكاریی گشتی بورسا و زیندانی ئیمرالی كرد.
هەریەک لە محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و مەزڵوم دینچ، پارێزەر و ئەمینە کۆنار، خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم، برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین، خوشکی وەیسی ئاکتاش، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی سەردانی هەریەك لە داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان كرد.
کۆتا جار لە ٣١ی ئازار بو کە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، ڕێگەدرا هەریەک لە محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجەلان و عومەر ئۆجالانی برازای و دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.