کەشناسی وادەی دابەزینی پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بەردەوامی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات. 

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" سبەی سێشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەکانی باشوور، با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بە خێرایی مامناوەند دەبێت (٢٠-٣٠) کم، لە ناوچەکانی باشووریش چالاک دەبێت بۆ (٣٠-٤٠) کم، دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆز و خۆڵ لە زۆر شوێندا، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور کەمێک دادەبەزێت و مەودای بینین (٦ - ٨) کم دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممە کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا. 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باکور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورەبروسکە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا. 

کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، هەینی داهاتوو کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێتەوە، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. 



AM:12:01:03/06/2025