پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و تاوەباران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەختی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" ئەگەری تاوەباران هەیە".

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە کەشی بە گشتی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ وە ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە بە تایبەت بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک.  

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (٢- ٣ ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە . 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنج شەممە ئاشکرای کرد کە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەولێر :  ٣٦  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٤ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٣٤  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٧٣ پلەی سیلیزی
  
زاخۆ  :  ٣٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٣٥ پلەی سیلیزی

سۆران :  ٣٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٨ پلەی سیلیزی




AM:11:01:04/06/2025