کەشناسێک: بارانبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی ھەڵکردنی بەھێزی بای باکوری رۆژھەڵات و بارینی بارانێکی کەم و ھەورە بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات. 

ئاراز جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە" لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ و شەودا ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر و کەم و چالاکبوونی ھەورە بروسکە دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و بە تایبەت ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوری رۆژھەڵاتی ئیدارەی سۆران رێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی شەو بای باکوری رۆژھەڵات چالاک دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم بەگشتی و بەخێرای ١٥کم تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٤٠کم لە کاتژمێرێکدا. 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، کاریگەری ئەو بایە چالاکتر دەبێت لە ماوەی سبەی و دوو سبەیدا پاشان کەمدەبێتەوە و سێشەممەی داھاتوو کۆتای پێدێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرما بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکان تا سبەی بەردەوام دەبێت و لە دوو سبەیەوە پلەکانی گەرما پلە پلە ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە. 



PM:02:09:04/06/2025